توێژەری پەیمانگەی واشنتن ئامانجەکانی ڕووسیا لە کوردستانی سووریا دەخاتە ڕوو

بەشی جیهان- چارلز تیپۆت دەڵێت ئامانجی ڕووسیا لە ئامادەبوون لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەرکردنی هێزەکانی ئەمەریکا و ئاشت کردنەوەی کوردەکان و دیمەشقە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش هێرشەکەی ئاکتەوبری 2019ی تورکیا بۆسەر کوردستانی سووریا، ڕووسیا شوێنپێی ئەمەریکای لەو ناوچانەدا پڕ کردۆتەوە و تەنانەت لە چەند هەفتەی ڕابردوودا جووڵەی هێزەکانی ئەمەریکای لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریا سنووردار کردووە.

چارلز تیپۆت توێژەری بواری سووریا بڕوای وایە ڕووسیا خەریکی ژێرگوشار خستنی پاشماوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە باکووری سووریایە.

ناوبراو بە هەوڵدەریی فەڕەنسای وتووە: جێگیر کردنی هێزەکانی حکوومەتی سووریا لە ناوچە کوردنشینەکان سەرەڕای بوونی هێزەکانی ئەمەریکا ئیمکانی نییە بۆیە ڕووسیا هەوڵ دەدات هێزەکانی ئەمریکا بخاتە ژێر گوشارەوە و لەناوچە کوردییەکان دەریان بکات تاکوو بەستێن بۆ جێگیر کردنی هێزەکانی حکوومەتی ناوەندیی سووریا خۆش ببێت.

ناوبراو دەڵێت ئامانجێکی دیکەی ڕووسیا لە باکووری سووریا ئەوەیە کە هێزەکانی سووریای دیموکرات بخاتە ژێر گوشارەوە تا گفتوگۆکانیان لەگەڵ حکوومەتی سووریا بۆ لێکتێگەیشتن دەست پێبکەن.

ئاژانسە فەڕەنسیەکە بڕوای وایە کورد ناتوانێت لەنێوان ئەمەریکا و ڕووسیا یەکیان هەڵبژێرێت بۆیە دەستی کردۆتە تەعامول لەگەڵ هەردوو لایەنەکە بە ئامانجی پاراستنی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 157862

Your Comment

You are replying to: .
captcha