کوردپرێس:
نووسینگەی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق بڵاوی کردەوە کە ڕۆژی دووشەممە ۹ی ئاداری ۲۰۲۰ بەرهەم ساڵح لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازی کرد لە جینین هینیس بلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و لە میانی دیدارەکەدا گفتوگۆ کرا دەربارەی پێشهاتەکانی دۆخی گشتی و جموجووڵی ئاشتییانە لە وڵات و دووپاتیش کرایەوە لەسەر پشتیوانی کردنی (UN) لە هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت کە لە ئاست خواستەکانی گەلانی عێراق بێت و داواکارییەکانیان جێبەجێ بکات هەر لە دەستەبەرکردنی ژیانێکی باشتر و شکۆمەند.
هەر لە دیدارەکەدا گفتۆگۆ کرا لەبارەی چۆنییەتی بەهێزکردنی هەماهەنگی و هاریکاری هاوبەشی نێوان عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕێگای کۆمەککردنی کاری دامەزراوە تەندروستییە تایبەتییەکانی دەوڵەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەروەها بەرجەستەکردنی هۆشیاری بنەماکانی مافی مرۆڤ و فەراهەمکردنی ئازادی بیروڕا.
کۆدی هەواڵنێر: ٦۰۱۰۳
Your Comment