کوردپرێس:
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەمە 18ی ڕەشەمەی 1398 بەرانبەر بە 8ی ئازاری 2020 بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق لە کۆشکی سەلام پێشوازیی کرد لە عەلی شەمخانی ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران.
لە کۆبوونەوەی نێوان شەمخانی و بەرهەم ساڵحدا، شەمخانی، هەڵوێستی ئێرانی لە پشتیوانیکردنی عێراق لە بوارە جیاجیاکاندا دووپات کردەوە و پەرۆشی وڵاتەکەیشی لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و هاریکاری لەگشت بوارەکاندا دەربڕی.
لەلای خۆیەوە بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق جەختی کردەوە لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و چۆنیەتیی پەرەپێدانی هاریکاریی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست لە بوارە جیاجیاکاندا، بەجۆرێک کە لەبەرژەوەندی هەردولادا بێت، هاوکات جەختیشیکردەوە لەپێویستی هەماهەنگی هاوبەش لەبواری بەگژداچونەوەی تیرۆر و توندوتیژی و پشتیوانیکردن لە هەوڵەکان بۆ ڕێزگرتن لە ئارامی و سەروەریی عێراق، ھەروەھا ئاماژەشی بە قووڵیی پەیوەندییە مێژوییەکان و بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی نێوان عێراق و ئێران کرد.
بەرهەم ساڵح ئاماژەی دا بە پێویستیی چاودێریکردنی هەوڵەکانی هاریکاریی هاوبەش لە پێناوی ڕێگرتن لەبڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرونا و پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی هاووڵاتییان.
هەر لە كۆبونەوەكەدا، سەرۆککۆماری عێراق ئاماژەی دا بە پێویستیی چاودێریکردنی هەوڵەکانی هاریکاری هاوبەش لە پێناوی ڕێگرتن لەبڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرونا و پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی هاوڵاتیان.
لە کۆتایی كۆبونەوەكەدا، باس لە دوا پێشهاتەکان کرا لەسەر ئاستی ناوچەکە و جیهان، و ئاماژەیش بە پێویستیی لەبەرچاوگرتنی دیالۆگی ڕاستەقینە کرایەوە بۆ کۆتایی پێهێنانی قەیرانەکان و دوورخستنەوەی ئاڵۆزی لەپێناو بەرجەستەکردنی ئاسایش و ئاشتەواییی نێودەوڵەتی.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment