حكوومه‌تی هه‌رێم: پشكنینی ته‌ندروستی بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ بكرێت كه‌ دەگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ناو كه‌مپه‌كانیان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بڕیاری دا، پشكنینی ته‌ندروستی بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و ئاواره‌و په‌نابه‌رانه‌ بكرێت كه‌ ده‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو كه‌مپه‌كانیان.

کوردپرێس:

رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌نوسراوێكی فه‌رمیدا كه‌ ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م پارێزگاكان و هه‌ردوو ئیداره‌ی گه‌رمیان و راپه‌ڕینی كردووه‌، بڕیاری داوه‌، به‌مه‌به‌ستی خۆپارێزی له ‌بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا هاتوچۆی ئاواره‌و په‌نابه‌ران رابگیرێت.

هه‌ر له ‌نووسراوه‌كه‌دا وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم ئاشكرای كردووه‌، له‌پێناو پاراستنی سه‌لامه‌تیی ئاواره‌ و په‌نابه‌ران و هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان، پێویستە کاری جدی ئه‌نجامبدرێت به‌مه‌به‌ستی راگرتنی هاتوچۆی ئاواره‌و په‌نابه‌ران له‌ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی كه‌مپه‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنوری هه‌رێمی كوردستان و هاتنه‌ناوه‌وه‌یان بۆ هه‌رێم.

به‌گوێره‌ی دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم، 10 حاڵه‌تی توشبون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌هه‌رێمی كوردستان تۆماركراوه‌ كه‌ هه‌شت حاڵه‌تیان له‌سلێمانی و دوو حاڵه‌تیان له‌هه‌ولێرن، هه‌روه‌ها حاڵه‌تێكی گیانله‌ده‌ستدانیش به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه‌ له‌سلێمانی تۆمار كراوه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 157837

Your Comment

You are replying to: .
captcha