بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە كۆنگرەیێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ڕێكەوتنی نێوان ڕووسیا و توركیا بۆ راگرتنی پرۆسە جەنگییەكان لە ناوچەكانی كەم كردنەوەی گرژییەكان، جەخت كردنەوەیە لە بەردەوام بوون لە جەنگی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەهەموو شكڵ و شێوەكانی.
زاخارۆڤا هەروەها جەختی كردووەتەوە كە دەبێت هەموو رێكخراوە تیرۆریستییەكان لە سووریا لەناو ببرێن، هەڵوێستی ڕووسیاش لەوبارەیەوە جێگیرە.
زاخارۆڤا هەڵوێستی پێشووی وڵاتەكەی دووپات كردەوە لە پشتگیری كردنی حکوومەتی سووریا بەوەی مافی تەواوی هەیە كۆتایی بە رێكخراوە تیرۆریستییەكانی سووریا بهێنێت، كە لەم ماوەیەدا لە ئیدلیب و حەلەب دەستی بەسەر ڕووبەرێكی فراواندا گرتووە.
رۆژی پێنجشەممە هەردوو سەرۆكی ڕووسیا و توركیا لە مۆسكۆ لەسەر راگەیاندنی ئاگربەست و راگرتنی سەرجەم پرۆسە جەنگییەكان لەناوچەكانی كەم كردنەوەی گرژییەكان ڕێككەوتن، هەروەک هێزەكانی توركیا و ڕووسیا لەسەر ڕێگای نێودەوڵەتی ناسراو بە M4 تیمی سەربازی هاوبەشیان دەبێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment