مالیکی له‌سه‌ر دروست بوونی بۆشاییی یاسایی له‌ عێراق هۆشداری ده‌دات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نووری مالیکی سه‌رۆکی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا هۆشداری ده‌دات له‌ دروست بوونی بۆشاییی یاسایی له‌ عێراق دوای ٣٠ی حوزه‌یران.

کوردپرێس- ماڵپه‌ڕی سۆمه‌ریه‌ نیوز بڵاوی کرده‌وه‌ نووری مالیکی ڕای‌گه‌یاند که‌ لیسته‌که‌ی هه‌وڵ ده‌دات تا هاوپه‌یمانییێکی گشتگیر له‌ سوننه‌ و شیعه‌ و کورده‌کانی وڵات پێکبهێنێت.

ناوبراو وتیشی: "هه‌ر که‌س به‌ زۆرینه‌ باوه‌ڕی هه‌یه‌ هاوپشکی ئێمه‌یه‌ و هه‌ر که‌س باوه‌ڕی پێی نییه‌ ده‌توانێت له‌ ڕێگه‌ی دیموکراسییانه‌ ڕێکاری ئۆپۆزیسیۆن‌بوون له‌به‌ر بگرێت."

نووری مالیکی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد تا ئه‌و کاته‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌ ته‌واوی ڕانه‌گه‌یه‌ندرێت قسه‌کردن له‌ هاوپه‌یمانییه‌کان مانایێکی نییه‌.

ناوبراو نیگه‌رانیی خۆی ده‌ربڕی له‌باره‌ی دروست بوونی بۆشاییی یاسایی له‌ عێراق له ‌دوای ٣٠ی ئه‌م مانگه‌وه چوونکه‌ ئه‌گه‌ر تا ئه‌و کاته‌ په‌رله‌مانی نوێ پێکنه‌هێنرێت ئه‌وا بۆشاییی یاسایی دروست ده‌بێت.

شایانی باسه‌؛ ڕۆژی ١٢ی مانگی ئایاری ڕابردوو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه ‌چوو به‌ڵام دوای ناڕه‌زاییی لایه‌نه‌کان په‌رله‌مانی عێراق هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کانی کرده‌وه‌ و بڕیاری دا سه‌رجه‌م ده‌نگه‌کان به‌ ده‌ست هه‌ژمار بکرێنه‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15782

Your Comment

You are replying to: .
captcha