ته‌ندروستیی عێراق تۆمارکردنی هه‌شت حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنای لەو وڵاتە ڕاگەیاند

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق باسی لەوە کرد کە هه‌شت حاڵه‌تی پشتڕاستكراوه‌ی كۆرۆنا له‌ عێراق تۆمار كراون.

کوردپرێس: شەوی هەینی ٦ی ئاداری ۲۰۲۰ لە به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ د. سه‌یف به‌در گوته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه‌ ده‌ریكردووه‌، هاتووه‌: پێنج حاڵه‌تی پشتڕاستكراو له‌ به‌غدا تۆمار كراون و دوو حاڵه‌تیش له‌ سلێمانی پشتڕاست كراونه‌ته‌وه‌ كه‌ یه‌كێكیان پێشتر كۆچی دوایی كردووه‌.

له‌ باره‌ی حاڵه‌تی هه‌شته‌میشه‌وه‌ رایگه‌یاند کە حاڵه‌تی تووشبوونی ئافره‌تێكی به‌ساڵاچوو له‌ كه‌ربه‌لا پشتڕاستكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ نه‌خۆشیی درێژخایه‌نی هه‌بووه‌ و به‌م دواییانه‌ نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كرابوو و ئه‌مڕۆ كۆچی دوایی كرد.

کۆدی هەواڵنێر: ٦۰۱۰۳

News Code 157802

Your Comment

You are replying to: .
captcha