ده‌وامی فه‌رمی له‌ داموده‌زگاكانی عێراق ڕاگیرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی عێراق بڕیاری دا بۆ ماوەی ۹ ڕۆژ ده‌وامی فه‌رمیی سەرجەم دامودەزگاکانی ئەو وڵاتە ڕابگرێت.

کوردپرێس: شەوی هەینی ٦ی ئاداری ۲۰۲۰ شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی عێراق بڕیاری دا تا ڕۆژی 15ی ئه‌م مانگه‌ جگه‌ له‌ دامه‌زراوه‌ ئه‌منی و ته‌ندروستییه‌كان، له‌ سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی عێراق ده‌وامی فه‌رمی ڕابگیرێت.
هاوكات بڕیار درا پشووی ناوه‌نده‌كانی خوێندن له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌ و خوێندنگه‌كان تا ڕۆژی 21ی ئه‌م مانگه‌ درێژ بكرێته‌وه‌.
له‌ درێژه‌ی بڕیاره‌كانی شانه‌ی قه‌یرانه‌كان بڕیار درا گه‌شتیی نێوان عێراق له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا و ئیسپانیا ڕابگیرێت.

کۆدی هەواڵنێر: ٦۰۱۰۳

News Code 157800

Your Comment

You are replying to: .
captcha