رێنمایی نوێکانی  ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بۆخۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا

بەشی زانست و تەکنەلۆجیا- ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، تا ئێستا چارەسەریی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا نەدۆزراوەتەوە، ڤایرۆسەکە تا 60 پلە ژێر سفر زیندووە، بەڵام لەگەرمای سەرووی 30 پلە دەمرێت.

کوردپرێس: ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی(WHO) لە ڕاگەیەنراوێکدا، 16 ڕێنمایی بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەرچەند ڤایرۆسێکە تا ئێستا چارەسەریی بۆنەدۆزراوەتەوە، ڤایرۆسەکە تا 60 پلە ژێر سفر زیندووە، بەڵام لەگەرمای سەرووی 30 پلە دەمرێت، بۆیە باشتر وایە شوشتن و خاوێن کردنەوەکان بەئاوی گەرم بێت.

ڕێنماییەکان:

یەکەم: ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پێستی ساغ تێناپەرێت و تا 10 خولەک لەسەر پێست زیندووە، بۆیە گەر دەستەوانەتان لەدەست نییە دوودڵ مەبن تەنیا دەست لە دەمولوتی خۆتان مەدەن.

دووەم: ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر پارچه قوماش 6 تا 12 کاتژمێر و ئاسن 12 تا 20 کاتژمێر و لەسەر ستیل تا 20 ڕۆژ بەزیندوویی دەمێنێتەوە.

سێیەم: ئەم ڤایرۆسە تا 60 پلە ژێر سفر زیندووە، بەڵام لەگەرمای سەروی 30 پلە دەمرێت، بۆیە باشتر وایە شوشتن و خاوێن کردنەوەکان بەئاوی گەرم بێت.

چوارەم: کۆرۆنا بە ئاوی گەرم و پاککەروەکانی ماڵەوە لە ناو دەچێت.

پێنجەم: جلوبەرگ وا باشه لەبەرتیشکی هەتاو یان سۆپا وشک بکرێتەوە.

شەشەم: به ئاوی گەرم خۆتان بشۆن.

حەوتەم: به هیچ شێوەیێک ئاوی سارد و خواردنی سارد مەخون، ئاوی گەرم قاوەی گەرم خواردنەوەی گەرم بخۆنەوه.

هەشتەم: شوێنی گردبوونەوەی سەرەکی ئەم ڤایرۆسه لەناولوتە، بۆیه هەردەم لوتتان به ئاوی گەرم بشۆن.

نۆیەم: گەر دەستان ناگاته خواردنەوەی گەرم بنێشت بجون تا بەردەوام قوڕگتان به ئاوی دەمتان تەڕ بێت

دەیەم: شوێنی ژیان و کارتان با هەوا گۆرکێی هەبێت.

یانزەیەم: له ڕۆژدا چەندین جار بۆ ماوەی 10 تا 15 چرکە هەناسەتان بگرن و بیدەنەوە، گەر کۆکە یان تەنگە نەفەسیتان هەبوو پێویستە سەردانی نەخۆشخانە بکەن، ڕێگە مەدەن تووشی تەنگەنەفەسی ببن و پاشان سەردانی پزیشک بکەن ڕەنگه درەنگ بێت.

دوانزەهەم: ئەگەر لە ماڵ دەچنەدەرەوە (فەرمانبەر ، کرێکار ، دوکاندار و ………هتد)ن، یەکەم: ڕەچاوی مەودای نێوانتان کەمتر نەبێت لەمەتر و نیوێک، دووەم: بەهۆی قورسی ئەو ڤایرۆسە لە سنووری 400 تا 50پ سم بڕ ناکات و دەکەوێتە سەرزەوی بەو هۆیەوە پێڵاوەکانتان سەرچاوەیێکی گرنگی تووش بوونە بەو ڤایرۆسە، بۆیە بەهیچ شێوەیێک نەیبەنە ناو ماڵەوە.

سیانزەیەم: کاتی پژمین و کۆکە تا پێتان دەکرێت لەکەسانی تر دوور کەونەوەوە بەهەرشتێک کەبەر دەستان دەکەوێت بەتوندی پێش دەم و لووتی خۆتان بگرن و تا چەند چرکەیێک بەری مەدەن تا هەموو دەرهاویشتەکان بگرێتە خۆی و بڵاونەبێتەوە.

چواردەیەم: بەهۆی گەورەیی ئەوڤایرۆسە هەر جۆرە دەمامکێک لەشوێنە گوماناوییەکان دەتوانرێت پارێزەرت بێت (قوماش، کلینیکس) و جۆرەکانی تری بەمەرجێک دەمامکەکە وشک بێت و پێویستە زوو زوو بگۆڕدرێت.

پانزەهەم: پێویست ناکات هەموو ئەوجلو بەرگانەی لەبەر دەکرێت بشۆردرێت بەڵکوو لەسەر شوڤاژ یان دانانی ڕاستەوخۆی لەبەر تیشکی خۆر پاکی دەکاتەوه.

شانزەهەم: دوای شوشتنی دەستەکانتان گەر بۆ شوێنی گوماناوی ناڕۆن پێویسته بەکرێم یان ڤازلین چەور بکرێت تا بەتێپەر بوونی کات تووشی ئەگزیمای پێست نەبن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 157790

Your Comment

You are replying to: .
captcha