کوردپرێس:
شۆرای شاری هەورامان لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند ڕۆژی 15ی ڕەشەمەی 1398، ئەنجومەنی شارەکە بڕیاریان داوە بە بۆنەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هاتنی هەموو گەشتیارێک لە پشووەکانی نەورۆز بۆ ناوچەی هەورامان قەدەغە بکەن.
شۆرای شاری هەورامان لە بەیاننامەکەیدا داوای لە گەشتیاران کردووە ڕوو لەو ناوچەیە نەکەن چوونکە ئەمساڵ ئەوان میوانداریی گەشتیاران ناکەن و میوانخانە و ئوتێلەکان دادەخرێن.
شایانی باسە سالانە لە وەرزە جۆربەجۆرەکاندا گەشتیارێکی زۆر ڕوو لە ناوچەی هەورامان دەکات و بە هاتنی پشووەکانی نەورۆز کە ماوەکەی زۆرە گەشتیاران لە هەموو ئێرانەوە ڕوو دەکەنە ئەو ناوچەیە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment