پیلانێكی داعش له کەرکووک پووچەڵ كرایەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەزگای دژەتیرۆری عێراقی هەڵوەشاندنەوەی شانەیێکی تیرۆریستانی داعشی لە سنووری پارێزگای كەركووک ڕاگەیاند.

کوردپرێس:

لە ڕاگەیەندراوێكدا دژەتیرۆری عێراق ئاشكرای كرد: "بە پشت بەستن بە زانیاریی وردی هەواڵگری توانیمان شانەیێکی مەترسیداری داعش هەڵبوەشینینەوە كە پیلانی ئەنجامدانی كردەوەی تیرۆریستییان لە سنۆوری پارێزگاكانی كەركووک و سەڵاحەدیندا هەبوو."

دەزگای دژەتیرۆری عێراق ڕوونیشی کردەوە: "ئەو شانەیەی تیرۆریستانی داعش بە شێوەیێکی نهێنی پیلانی چەندین كردەوەی تیرۆریستییان دانابوو، بەڵام هەر لەسەرەتاوە لەلایەن هەواڵگرییەوە چاودێریی وردیان لەسەر بوو و تەواوی ئەندامەكانی دەستگیر كران."

کۆدی هەواڵنێر: ٦۰۱۰۳

News Code 157761

Your Comment

You are replying to: .
captcha