به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فاتیح سه‌نگاوى ده‌ڵێت: پێناچێت هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان له 30ی ئهیلوول ئه‌نجام بدرێت و هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ مانگى ١١ دوا بخرێت.
فاتیح سه‌نگاوى ده‌شڵێت: "ئه‌و ڕاستییه نوێیه وای كردوووه كه هه‌ندێک له هێزه گه‌وره‌كان په‌رت ببن ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه چۆن بتوانن جارێكى دیكه جه‌ماوه‌رى خۆیان تۆكمه‌تر بكه‌ن و نهخشهیێكیان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى به هێزێكى زیاتر ده‌ربكه‌ونه‌وه."
ناوبراو وتیشى: "لانىكهم ئه‌و هێزانه ئامادهسازییێكى وا بكه‌ن به كۆمه‌ڵێک ڕێكکه‌وتن كه دواجار دۆخى هه‌ڵبژاردن له كوردستان به خواستى ئه‌وان بێت و له قازانجى ئه‌و هێزانه بێت بۆیه پێناچێت هه‌ڵبژاردنه‌كان له ٣٠ى ئهیلوول ئه‌نجام بدرێت و بۆ مانگى ١١ دوا بخرێت."
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment