کوردپرێس:
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە دیوانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیاوە دەست کەوتوون ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە پێوەندییێکی تەلەفونیدا لەگەڵ ئانگێلا مێرکل ڕاوێژکاری باڵای ئەڵمانیا گفتوگۆی کرد.
لە پێوەندییە تەلەفونییەکەدا دواپێشهاتی ناوچە و بە تایبەتی پرسی ئیدلیب و پەنابەرەکان خرایە بەر باس.
سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی پەنابەرانەوە بە مێرکلی وتووە بەشداری کردنی عادیلانەی هەموو لایەنەکان لە مەسەلەی پەنابەراندا زەروورەتێکی حاشاهەڵنەگرە.
شایانی باسە پاش سەرهەڵدانی گرژییەکان لە ئیدلیب لە نێوان ڕووسیا و سووریا بەرانبەر بە تورکیا، ئەنقەرە دەروازەی مەرزەکانی بەرەو ئەورووپا کردەوە و پەنابەرێکی زۆر ڕوویان لە وڵاتانی ئەورووپی کردووە ئەوەش وەک کارتێکی گوشاری ئەردۆغان بۆ تێوەگلاندنی وڵاتانی ئەورووپی لە مەسەلەی ئیدلیب.
Your Comment