«محەمەد یووسف» شرۆڤەکاری سیاسیی عەرەبی سووریا لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی بە ڕووداوەکانی ئەمدواییەی ئیدلیب دا و وتی: تورکیا داخڵی یاریێکی مەترسیدار بووە و ئەردۆغان سەرەڕای دژایەتی کردنی ڕووسیا لەشەڕی ئیدلیبدا قۆناغێکی نوێی دەست پێکردووە.
ناوبراو درێژەی دا هێزەکانی حکوومەتی ناوەندیی سووریا بەشێک لە گرینگترین دەسکەوتی خۆیان واتا کونترۆڵی ڕێگای ستراتێژیکی M5یان لەدەست داوە و ئەوەش کاریگەریی دەبێت لەسەر توانایان.
محەمەد یووسف زیادی کرد میلیشیاکان بە هاوکاریی هێزەکانی تورکیا توانیان بەشێک لە ڕێگای نێودەوڵەتیی M5 کونترۆڵ بکەن کە ئەمەش زەبر لە هێزەکانی سووریا و ڕووسیا دەدات. بەڵام ئەمە کۆتایی توانای ئەردۆغانە.
شرۆڤەکارە سووریەکە وەبیری هێنایەوە: بەشداری کردنی هێزەکانی تورکیا لە کونترۆڵ کردنی بەشێک لە ڕێگای M5 و کونترۆڵ کردنی شاری سەراقیب نیشان دەدات کە ئەردۆغان ئامادەیە بۆ هەموو سیناریۆیێک لەگەڵ ڕووسیا.
ناوبراو ئاشکراشی کرد کوژرانی 33 سەربازی تورکیا نیشاندەری شەڕی ڕاستەوخۆی تورکیا و ڕووسیایە لە ئیدلیب.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment