بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ له شاری هه‌ولێر کۆبوونه‌وه‌یێکی هاوبه‌ش له نێوان پارێزگاری هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئه‌وقافی هه‌ولێر و لقی هه‌ولێری یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلام و لیژنه‌ی فه‌توای هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوی، تیایدا بڕیاردرا تا 21ی ئه‌م مانگه پرسه قه‌ده‌غه بکرێت.
فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێر له کۆنگره‌یێکی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "ئه‌و رێوشوێنانه‌ی له قۆناغی رابردوو وەکوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پارێزگای هه‌ولێر و حکوومه‌ت گرتوومانه‌ته‌به‌ر بۆ مامۆستایانی ئاینیمان روونکرده‌وه، داوامان لێکردن له وتاری هه‌ینی و ئه‌و رۆڵ و پێگه‌ی له‌ناو کۆمه‌ڵگا هه‌یان رۆڵ ببین له هۆشیارکردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان و جێبه‌جێ کردنی ئه‌و رێنماییانه‌ی ده‌رمانکردوون له‌پێناو ته‌ندروستی گشتی و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی".
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، "ژماره‌یێک بڕیارمان ده‌رکردووه له‌وانه‌یه له دۆخی ئاسایی به دڵی هیچ لایه‌نێکمان نه‌بێت، به‌ڵام زه‌رووره‌تێک هاتووەته‌پێش ده‌بێت هه‌موومان پابه‌ند بین له پێناو خۆپارێزی له‌و نه‌خۆشیه و رێگری کردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی، تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێکی کۆرۆنا له هه‌ولێر تۆمار نەکراوه و هه‌موو هه‌وڵێک ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ و بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین هه‌موو ئیجرائاتێک بکه‌ین تا له‌و نه‌خۆشیه به‌دوور بین".
پارێزگاری هه‌ولێر باسی لەوەش کرد "بڕیارمانداوە، تا رۆژی 21ی ئه‌م مانگه مه‌راسیمی پرسه له هه‌موو سنووری پارێزگای هه‌ولێر راده‌گیرێت، ئه‌و مه‌راسیمه ته‌نها له‌سه‌ر گۆڕستان ده‌بێت دوای ئه‌وه له ماڵ و هۆڵ و مه‌زگه‌وتەکان مه‌راسیمی پرسه به‌ڕێوه ناچێت، ئه‌وه‌ش ته‌نها له‌پێناو پارێزگاری کردنه له ته‌ندروستیی خه‌ڵک، یەکێتی زانایان و لیژنه‌ی فه‌توا هاوڕا و هاوکاربوون بۆ ده‌رکردنی ئه‌و بڕیاره".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment