بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەلەفیزیۆنی ڕووداو ڕایگەیاند شەوی رابردوو روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاندووە لە هێرشی فڕۆکەکانی تورکیا بۆ سەر هێزەکانی سوپای سووریا لیوا بورهان رەحموون، فەرماندەی لیوای 124ی سوپای سووریا کوژراوە.
لە هەمان کاتدا تورکیاش ئاماژەی بە کوژرانی سەربازێکی و برینداربوونی دووانی دیکە کرد.
هێرشەکەی فڕۆکەکانی تورکیا لە شارۆچکەی زێربا لە باشووری حەلەب بووە، جیا لە کوشتنی ئەو فەرماندەیە، چەندین ئۆتۆمبێلی سەربازیی سوپای سووریای تێکشکێنراون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment