کوردپرێس:
ڕۆ خانا کۆنگرێسمانێکی دیموکراتی کالیفۆرنیای ئه‌مریکایه که خوازیاری کۆتایی‌هێنان به شه‌ڕه‌کانه.
ناوبراو دیمانه‌یێکی له‌گه‌ڵ گۆڤاری نه‌شناڵ ئینترستی ئه‌مریکا ئه‌نجام دا و له دیمانه‌که‌یدا باسی له مه‌سه‌له‌ی کوردی تورکیا و کۆتایی‌هێنان به شه‌ڕی ئه‌نقه‌ره و په‌که‌که کرد.
کۆنگرێسمانە دیموکراتەکەی کالیفۆرنیا جه‌ختی کرده‌وه که دانووستانی نێوان تورکیا و په‌که‌که باشترین ڕێچاره بۆ کۆتایی‌هێنان به مه‌سه‌له‌ی کورد له تورکیا.
به‌م حاڵه‌شه‌وه، ناوبراو ته‌ئکیدی کرده‌وه که نابێ ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به چاره‌کردنی مه‌سه‌له‌ی کورد گوشار بخاته سه‌ر تورکیا و ده‌بێ تورکیا ڕێگایێک بۆ کۆتایی‌هێنان به کێشه‌ی کوردی ئه‌و وڵاته بدۆزێته‌وه.
ڕۆ خانا زیادی کرد: ده‌بێ تورکیا مه‌سه‌له‌ی کوردی ئه‌و وڵاته لێبکداته‌وه و له کاروباره‌کاندا به‌شدارییان پێ‌بکات و دان به مافی کورده‌کاندا بنێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment