10 كۆمپانیای ئێران نه‌یانتوانی به‌شداریی له‌ پێشانگایێكی هه‌ولێردا بكه‌ن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ كردنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بەهۆی کۆرۆناوە 10 كۆمپانیای ئێران نه‌یانتوانی به‌شداریی له‌ پێشانگایێكی هه‌ولێردا بكه‌ن.

کوردپرێس: رۆژی سێشه‌ممه‌ 25-2-2020 له‌ شارى هه‌ولێر دوانزه‌یه‌مین پیشانگای نێوده‌وڵه‌ی پیشه‌سازی كرایه‌وه‌ كه‌ ماوه‌ی چوار رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، سه‌باره‌ت به‌ پێشانگاكه‌ ئاگرین عه‌بدوڵڵا بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن وتی: ئه‌م پێشانگایه‌ له‌م كاته‌دا مایه‌ی به‌رده‌وامی بیرۆكه‌كانی ئاوه‌دانی و گه‌شه‌پێدانی زیاتری كوردستانه‌ له‌ رێگه‌ی كۆمپانیا جیهانییه‌كانه‌وه‌.

ئاگرین عەبدوڵڵا باسیشی له‌وه‌كرد: به‌پێی به‌رنامه‌ی پیشانگاكه‌ 100 كۆمپانیا به‌شدار ده‌بوون، به‌ڵام به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆنا 10 كۆمپانیای ئێرانی نه‌یانتوانی به‌شداری بكه‌ن.

بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن روونیشیكرده‌وه‌: دوای ئه‌وه‌ 90 كۆمپانیا به‌شداربوون له‌ وڵاتانی بولگاریا، هه‌نگاریا، سعوودیه‌، میسر، عێراق، توركیا، ئێران و ئیمارات، پێشانگاكه‌ش ماوه‌ی چوار رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 157657

Your Comment

You are replying to: .
captcha