کوردپرێس:
ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا ڕاپۆرتێکی له‌باره‌ی دواهه‌مین چالاکیی گرووپه توندڕه‌وه‌کان له‌و وڵاته بڵاو کردۆته‌وه و له ڕاپۆرته‌که‌یدا ناوی دوو گرووپی چه‌کداری کوردی تورکیا واتا "هه‌ڵۆ ئازاده‌کانی کوردستان" و "هێزی پارێزه‌ری گه‌ل"ی وه‌ک هێزێکی سه‌ر به په‌که‌که هێناوه و ئه‌وانی به گرووپێکی تیرۆریستی ناساندووه.
پریتی پاتل وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیا ڕای‌گه‌یاندووه په‌که‌که ده‌ستی له هەڵمەتە تیرۆریستییه‌کاندا بووه و هه‌نگاوی نوێی ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا ڕێگره له به‌رده‌م چالاکییه‌کانی پەکەکە یان هەر لایەنێکی سه‌ر به‌و گرووپە.
ژماره‌یێک له میدیاکانی به‌ریتانیا باس لەوە دەکەن کە گوشارەکانی تورکیا بۆ سەر بەریتانیا بۆتە هۆی چڕبوونەوەی هەنگاوەکانی لەندەن دژی پەکەکە.
له فه‌رمانه نوێیه‌که‌ی به‌ریتانیا که‌سانی سه‌ر به گرووپه ئاماژه‌پێکراوه‌کان و چالاکییه‌کانیان به نایاسایی له قه‌ڵه‌م ده‌درێت و وه‌ک گرووپێکی تیرۆریستی دێنه ئه‌ژمار و ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیاش هه‌نگاوه‌کانی بۆ سنووردارکردنی ئه‌ندامێتی له‌و گرووپانه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان چڕ ده‌کاته‌وه.
به‌م حاڵه‌شه‌وه، ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا هۆی پێداچوونه‌وه له لیستی گرووپه توندڕه‌وه‌کان و زیادکردنی ناوی دوو گرووپه چه‌کداره‌که‌ی تورکیا بۆ هێرشی ئه‌مدواییه‌ی که‌سێکی توندڕه‌و بۆ سه‌ر گرووپێکی کۆچبه‌ر له ئه‌ڵمانیا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه که به‌هۆیه‌وه 9 که‌س کوژران که 5 که‌سیان کورد بوون.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment