زه‌ریف و چاووشئۆغڵۆ له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی کۆرۆناڤایرۆس له‌ ئێران گفتوگۆیان کرد

به‌شی تورکیا- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌نجام دا و له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی کۆرۆناڤایرۆس له‌ ئێران گفتوگۆیان کرد.

کوردپرێس:

ئاژانسی هەواڵی TRTی تورکیا له‌ هه‌واڵێکدا ڕای‌گه‌یاند مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌نجام داوه‌ و له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا بوومه‌له‌رزه‌ی ئه‌مدوایییه‌ی سنووری نێوان دوو وڵات و هه‌روه‌ها بڵاوبوونه‌وه‌ی کۆرۆناڤایرۆس له‌ ئێرانیان خستۆته‌ به‌ر باس و لێکدانه‌وه‌.

شایانی باسه‌؛ پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی کۆرۆناڤایرۆس له‌ ئێران، تورکیا سنووره‌ ئاسمانی و زه‌مینییه‌کانی به‌ شێوه‌ی کاتی به‌ ڕووی ئێران داخست و ڕێوشوێنێکی تایبه‌تی له‌ سنووره‌کانی گرته‌به‌ر له‌وان دانانی کامێرای تێرماڵ، ڕه‌وانه‌کردنی گرووپی پزیشکی و...

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 157644

Your Comment

You are replying to: .
captcha