هەڵتۆقینی زانکۆکان لە هەرێمی کوردستان

بەشی جیهان- پەیمانگای ئەمەریکەن ئینترپرایز لەبارەی دۆخی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان دەنووسێت: پێچەوانەی ساڵانی ڕابردوو کە سەرکردەکانی بەعس مۆڵەتیان بە کورد نەدەدا دەستی بە پلەباڵاکانی خوێندن بگات ئێستا هەرێمی کوردستان لێوان لێوە لە زانکۆ تایبەت و حکوومییەکان بەڵام بەهۆی کوالیتیی خوارەوە ئەنجامەکەیان هەر یەکێکە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پەیمانگای ئەمەریکەن ئینترپرایز لە ڕاپۆرتێکدا باس لە دۆخی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان دەکات. لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە هەرێمی کوردستان پاش خۆبەڕێوەبەری لە ساڵی 1991ەوە دەستی کردووە بە دامەزراندنی زانستگا جیاجیاکان.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، پڕۆسەی دامەزراندنی زانستگاکان لە هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2009وە خێراتر بووتەوە و لە ماوەیێکی کورتدا ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان، لە هەولێر، دهۆک و سلێمانیەوە بگرە تا هەڵەبجە و چەمچەماڵ بوونە خاوەنی زانکۆ. بەڵام زۆرینەی ئەو زانکۆیانە پێچەوانەی ئەوەی کە لە دونیادا باوە لەسەر دەستی بازرگان و سیاسەتوانە دەسچووەکانەوە لە هەرێمی کوردستان کراونەتەوە کە بە دوای ناوبانگ دەکردندا دەگەڕێن.

بەگوێرەی نووسراوەکەی پەیمانگای ئەمەریکەن ئینترپرایز پاش لێکۆڵینەوە لەباەری دۆخی خۆێندن لەو زانکۆیانەدا ئەنجامەکە شتێک نییە کە لە زانستگایێک چاوڕوان دەکرێت.

ئەوەش لە حاڵێکدایە کە کوردستانی عێراق سەرمایەی مرۆیی زۆری تێدایە بەڵام زانکۆکانی هەرێم جگە لە ژمارەیێکی کەمیان کوالیتیی پێویستیان نییە و پێوەرە جیهانییەکان لە ڕاهێنانی خوێندکاراندا لەبەرچاو ناگیردرێن.

ئەم پەیمانگایە پێشنیار بە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات لەبری ئەو هەموو زانکۆیە؛ زانکۆیێکی گشتگیری حکوومی دابمەزرێنێت کە خاوەنی چەندین کولێج بێت لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان و سامان بە پرسی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان بدات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 157639

Your Comment

You are replying to: .
captcha