کوردپرێس:
حەسەن سپێهرفەر جیگری میراتی فەرهەنگی و گەشتیاری و پیشە دەستییەکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند پیشەی جۆڵایی یەک لە هونەرە ڕەسەنەکانی ناوچە کوردنشینەکانە و پاش ئەنجامدانی کاری توێژینەوەیی و پەسەندکرانی لە لایەن لیژنەی بڕیاردەر، هونەری جۆڵایی وەک میراتی نەتەوەیی لە ئێران تۆمار کرا.
ناوبراو گوتیشی گرینگی دان بەو پیشە ڕەسەنە کارتێکەر دەبێت لە گەشەکردنی کەرتی گەشتیاری و زیندووهێشتنەوەی میراتی ڕەسەنی کوردەواری و هەروەها ڕەخساندنی هەلی کار.
شایانی باسە پیشەی جۆڵایی وەک پیشەیێکی کۆن و ڕەسەنی کوردەواری لە پارێزگا کوردنشینەکانی ئێران بە کەمی ماوەتەوە و بەرهەمگەلێکی وەک بەرماڵ و جاجم و کراس و لەچکی هەوری و زۆر بەرهەمی تر لەو پیشەیەدا دروست دەکرێت و ئێستا لە چەند ناوچەیێکی کوردەواری ماوەتەوە و پێویستی بەوەیە سەرنجی زیاتری بخرێتە سەر.
Your Comment