تورکیا سنوورەکانی بە ڕووی ئێراندا داخست

بەشی تورکیا- وەزیری تەندروستیی تورکیا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند بە مەبەستی ڕێگری کردن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ڤایرۆس لە تورکیا هەموو سنوورە زەمینییەکانی ئەو وڵاتە لە گەڵ ئێران قەپات کرا.

کوردپرێس:

فەخرەدین کۆچا وەزیری تەندروستیی تورکیا لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ڤایرۆس لە ئێران کرد و ڕایگەیاند بە مەبەستی ڕێگری کردن لە بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە لە تورکیا بڕیاریان داوە هەموو سنوورەکانیان لەگەڵ ئێران قەپات بکەن.

وەزیری تەندروستیی تورکیا زیادیشی کرد: گەشتە ئاسمانییەکانی ئێرانیش بۆ تورکیا قەدەغە کراوە و بۆ ماوەیێکی کاتی و نادیار هەموو هاتنەکانی لە ئێرانەوە ڕاگیراوە.

ناوبراو دووپاتیشی کردەوە کە تورکیا ئامادەیە بە هەموو شێوەیێک یارمەتیی ئێران بدات لە بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا ڤایرۆس.

شایانی باسە وەزیری تەندروستیی ئێران لە لێدوانی فەرمیدا پشتڕاستی کردۆتەوە کە تا ئەم کاتە 43 کەیسی نەخۆشیی کۆرۆنا ڤایرۆس لە ئێران پشتڕاست کراوەتەوە و 8 هاووڵاتیی ئێرانییش بەهۆی تووشبوون بەو هایرۆسە گیانیان لە دەست داوە.

هەر لە بڕیارێکیشدا حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو دەروازە سنوورییەکانی لەگەڵ ئێران داخست ئەوەش بە هۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ڤایرۆس لە ئێران.

میدیا فەرمییەکانی ئێران باسی ئەوەشیان کردووە کە چەند وڵاتی دیکەش وەک ئەفغانستان و پاکستان و گورجستانیش بڕیاریان داوە سنوورە ئاسمانی و زەمینییەکانیان لەگەڵ ئێران بۆ ماوەیێکی کاتی دابخەن.

News Code 157630

Your Comment

You are replying to: .
captcha