بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مانگی ڕابردووی زایینی چەند جار هێزی ئەمەریکی و ڕووسی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕێگایان بەسەر یەکتردا داخست. هێزە ئەمەریکییەکان ڕێگرییان لە هێزە ڕووسییەکان کرد لە گەیشتن بە کێڵگە نەوتییەکانی ژێر کونترۆڵی ئەمەریکا و هێزە کوردەکان؛ لە وەڵامدا هێزەکانی ڕووسیاش ڕێگایان نەدا ئەمەریکا دەست بەسەر ڕێگای ستراتێژیکی M4دا بگرێتەوە.
شرۆڤەکاری ڕێکخراوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە وتارێکدا کە گۆڤاری ئینگلیزی زمانی ئەهرام ویکلی بڵاوی کردۆتەوە بڕوای وایە کە ڕەقیبەکانی ئەمەریکا هەوڵ دەدەن کە کوردەکان وەکوو سەرەکی ترین هاوپەیمانی ئەمەریکا لەو وڵاتە دوور بخەنەوە. ئەوان هەوڵ دەدەن بەستێن بۆ گفتوگۆی نێوان کوردەکان و حکوومەتی ناوەندی فەراهەم بکەن و بەو شێوە لە ئەمەریکا دووریان بخەنەوە.
جێفری ئارۆنسۆن ئاماژەی دا بە سنووردار بوونی هێزی ئەمەریکی تەنها لە ناوچە نەوتخێزەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و نووسی: ستراتێژیی ڕووسیا و حکوومەتی سووریا کونترۆڵی هەموو سووریایە لەلایەن حکوومەتی ناوەندییەوە و دوور نییە کە هێزی حکوومەتی سووریا بتوانن هەموو وڵات کونترۆڵ بکەنەوە.
ئارۆنسۆن وەبیری هێنایەوە داڵغەکانی ئەمەریکا لە دەرەوەی سووریان بۆیە تەرکیز لەسەر پرسی سووریا ناکات. دەوڵەتی سووریا و هاوپەیمانە سەرەکییەکەشی واتا ڕووسیا هەوڵ ئەدەن هەموو وڵات کونترۆڵ بکەنەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment