کوردپرڕێس:
ئەنجومەنی گشتیی FATF لە ڕۆژی کۆتاییی دانیشتنەکانی خۆیدا بەیانێکی دەرکرد و بڕیاری دا ئێران بگەڕێنێتەوە لیستی ڕەش ئەوەش پاش ئەوەی دوو بڕگەی پەیڕەوی ڕێکخراوەکە لە لایەن ئێرانەوە قبووڵ نەکرا.
شایانی باسە سی ئێف تی و پالێرمۆ دوو بڕگەی ڕێکخراوی FATF بوون کە لە ئەنجومەنی وەزیرانی ئێران بە کۆی دەنگ پەسەند کرا و پاش ئەوەل یە پەرلەمانی ئێرانیش تێپەڕێندرا لە شۆرای نیگابان تانەی لێدرا و پڕۆژەکە نێردرایە ئەنجومەنی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران بەڵام پاش یەک ساڵ بە هەڵپەسێردراوی وایەوە و لە ئەنجومەنەکە دەنگی لەسەر نەدرا هەر بۆیەش ئەمڕۆ FATF بڕیاری دا ئێران بگەڕێنێتەوە لیستی ڕەشی ڕێکخراوەکە.
Your Comment