سەرۆک کۆمار دەنگی خۆی خستە سندووقەوە

بەشی ئێران- سەرۆک کۆماری ئێران لە سیتادی هەڵبژاردنەکانی وەزارەتی ناوخۆدا ئامادە بوو و دەنگی خۆی خستە سندووقەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوکتۆر حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە بازنەی دەنگدانی وەزارەتی ناوخۆدا ئامادە بوو و دەنگی خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی یازدەهەمین خولی پەرلەمانی ئێران لە بازنەی دەنگدانی تاران خستە سندووقی دەنگدانەوە.

سەرۆک کۆماری پاش دەنگدان بەشە جیاجیاکانی سیتادی هەڵبژاردنی وەزارەتی ناوخۆی بەسەر کردەوە و لە ئاپۆڕەی هەواڵنێراندا وتی: "جێگەی شانازییە لەماوەی 40 ساڵی رابردودا هەموو كات لە وادەی خۆیدا هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان ئەنجام دراون".

رۆحانی وتیشی "هیوادارین ئەمە دواین هەڵبژاردن بێت كە بەمشێوەیە ئەنجام بدرێت و هەڵبژاردنی داهاتوو بەتەواوی ببێتە هەڵبژاردنی ئەلكترۆنی".

سەرۆک كۆماری ئیسلامیی ئێران زیادی کرد: "40 ساڵ بەر لە ئێستا یەكەمین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نیشتیمانی ئێران كرا و دواتر ناوەكەی گۆڕا بۆ ئەنجومەنی شورای ئیسلامی ئێران (پەرلەمانی ئێران)، جێگەی شانازییە لەماوەی 40 ساڵی رابردوودا هەموو كات لە وادەی خۆیدا هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان ئەنجام دراون و دوا نەكەوتوون و لەكاتی خۆیدا نوێنەری نوێی گەل هەڵبژێردراون".

ناوبراو وتیشی "خۆشحاڵین كە خەڵكانی ئێمە خولی یازدەهەمینی پەرلەمان هەڵدەبژێرن و خەڵكانێک هەڵدەبژێرن كە ببنە نوێنەری شایستە، هەموو پەرلەمانەكانی ئێمە بەرزی و نزمی هەبووە، بەڵام پەرلەمانی زۆر باش بوون لە خولی یەكەمینەوە تاكوو ئەمڕۆ، هیوادارم كە ئەم خولەی پەرلەمانیش سەركەوتوبێت و پەرلەمانێک بێت لەئاست خواستی گەلی ئێران بێت".

لە كۆتاییشدا سەرۆک کۆماری وڵات وتی: "دەسخۆشی لە هەموو ئەوانە دەكەم كە سەرقاڵی كارەكانی هەڵبژاردنی خولی یانزەهەمینی پەرلەمان بوون لە دەزگا راگەیاندنەكان و كارمەندانی كۆمسیۆن و هێزە ئەمنییەكان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 157598

Your Comment

You are replying to: .
captcha