سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا کۆ دەبێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ سێشەممە 2020/2/18 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە رۆما لە گەڵ جوزێپێ کۆنتێ سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا کۆ بووەوە.

کوردپرێس: لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ئیتالیا و هەرێمی کوردستان و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە کرا.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی ئیتالیای کرد بۆ پشتیوانیی بەهێزی لە شەڕی دژ بە داعش و راهێنان بە پێشمەرگە. سەرۆکی حکوومەت هەروەها ئاماژەی بە هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێم کرد بۆ بەهێزکردنی ئەزموونی پێکەوەژیانی ئاینی و نەتەوەیی لە هەرێمی کوردستان.

ناوبراو تیشکیشی خستە سەر کارنامەی چاکسازی کابینەی نۆیەم و ئاسانکاری کردن بۆ پرۆسەی وەبەرهێنان و هیوای خواست وەبەرهێنانی ئیتالی لە کوردستاندا گەشە بسەنێت.

سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەردەومی دان بە هەماهەنگی و پشتگیری کردنی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەربڕی بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش. هەروەها جەختیشی لە دۆستایەتی ئیتالیا و بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لە گەل هەرێمی کوردستان کردەوە بەتایبەتی لە بواری پەرەپێدانی وەبەرهێنانی ئیتالی لە هەرێمی کوردستان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 157564

Your Comment

You are replying to: .
captcha