دەمانەوێت دەستووری هەمیشەیی سووریا دان بە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەردا بنێت

بەشی جیهان- مەزڵووم کۆبانی دەڵێت کوردانی سووریا دەیانەوێت بۆ جێگیر کردنی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ڕێککەوتنی سیاسی لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی سووریا بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزڵووم کۆبانی فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) جەخت دەکاتەوە کوردی سووریا بەدوای ڕێککەوتنی سیاسی لەگەڵ حکوومەتی سووریادایە و دەیانەوێت خۆبەڕێوەبەری سیاسیی کورد لە یاسای بنەڕەتیی وڵاتدا بگونجێنن.

ناوبراو بە گۆڤاری ئەمەریکیی نەیشێنی وتووە هێزەکانی سووریای دیموکرات دەیانەوێت ببنە بەشێک لە پێکهاتەی هێزەکانی بەرگری کردن لە سووریا.

فەرماندەکەی هەسەدە جەخت دەکاتەوە ئەمانە داواکاریی کوردەکانە و لەبەرامبەریدا سازش ناکەن. ئەگەر ئەم ڕێککەوتنەش بکرێت هێزەکانی سووریای دیموکرات باکووری سووریا دەپارێزن.

مەزڵووم کۆبانی لەبارەی ڕێککەوتنی کورد لەگەڵ حکوومەتی سووریا لەسەر ئامادەبوونی هێزەکانی حکوومەت لەناوچەی ژێر کورنترۆڵی کوردانی سووریا وتی: بوونی ئەم هێزانە زۆر بەچاو نایێت و تەنها سەمبولیکە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 157562

Your Comment

You are replying to: .
captcha