بەشار ئەسەد: بەرەو سەرکەوتنی یەکجاری دەچین

بەشی سووریا- سەرۆکی سووریا بەڵێن دەدات، بە یەکجاری گرووپە چەکدارەکانی وڵاتەکەی تێکبشکێنێت و دەڵێت، بەرەو سەرکەوتنی یەکجاری دەچین و زوو یان درەنگ هەموویان تێکدەشکێنین.

کوردپرێس:

بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا لە گوتارێکدا لەبارەی هێرشەکانی وڵاتەکەی بۆ سەر گرووپە چەکدارەکانی پارێزگای ئیدلب رایگەیاند، ئازادکردنی ئەو ناوچانەی تاوەکوو ئێستا کەوتوونەتە ژێر کۆنترۆڵی سوپای وڵاتەکەیەوە بە مانای کۆتاییی شەڕ و بەرنامەیان نایەت.

سەرۆکی سووریا ئاماژەی بەوە کرد، ناوەستن و لە هێرشەکانیان بەردەوامدەبن بەبێ گوێدانە ئەو هەڕەشە و گوڕەشانەی لە باکوورەوە دێن کە مەبەستی لە هەڕەشەکانی سەرۆکی تورکیا بوو.

هاوکات سەرۆکی سووریا ئەوەی خستەڕوو، "سەرکەوتنەکەمان بە مانای کۆتایی تیرۆر یان دوژمنانمان نایەت، بەڵکو بە مانای ئەوە دێت کە ئێمە لووتمان شکاندوون".

هەروەها بەهۆی هێرشەکانی سوپای سووریاوە بۆ سەر پارێزگای ئیدلب، لەمانگی دیسێمبەرەوە تاوەکوو ئێستا زیاتر لە 900 هەزار کەس ئاوارەبوونە و بەشێک لە ئاوارەکان هیچ شوێنێکیان نییە رووی تێبکەن.

مارک لۆوککۆک، یاریدەدەری سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی لە راگەیێندراوێکیدا رایگەیاند، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 900 هەزار کەس بەهۆی هێرشکانی سوپای سووریاوە بۆ سەر پارێزگای ئیدلب ئاوارەبوونە.

مارک لۆوککۆک ئاماژەی بەوە کرد، ئەمەی لە ئیدلب روودەدات گەورەترین کارەساتی مرۆییە لە سەدەی 21ـکدا و تاکە چارەسەریش بە تەنیا راگەیاندنی ئاگربەستە.

یاریدەدەری سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی باسی لەوە کرد، ئاوارەکان پێویستییەکی زۆریان بە هاوکاریی مرۆییە، پێویستە حکوومەت هێرشەکانی بۆ سەر ئەو پارێزگایە رابگرێت، بە تایبەتیش کە چەندین راپۆرتیان بەدەستگەیشتوون کە ناوەندە مەدەنییەکان و لەنێویاندا قوتابخانە و نەخۆشخانەکان دەکرێنە ئامانج.

News Code 157558

Your Comment

You are replying to: .
captcha