بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەڕی ئەنستیتۆ ئەمەریکەن ئینتێرپرایز وتارێکی لە ژێر ناوی "هیچ کورتە ڕێگا و قەدبڕێک بۆ گەیشتن بۆ سەربەخۆیی کوردەکانی عێراق بوونی نییە" باس لە کێشە و لەمپەڕەکانی بەردەم کوردەکانی عێراق بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی دەکات.
ئەمەریکەن ئینتێرپرایز هەروەها یارمەتییە سەربازییەکانی ئەمەریکا بۆ هێزی پێشمەرگە دێنێتەوە بیر و هۆشدار دەدات ڕۆیشتن بەرەو ڕێگای سەربەخۆیی دەبێت لەسەر بنەمای هێزی بەرگرییێکی توانا بێت بەڵام کوردەکان ناوێت بەهەڵە تێبگەن و یارمەتییەکانی ئێستای ئەمەریکا بە توانای سەربازی لە قەڵەم بدەن چوونکە لە کاتی کێشەکاندا ئەمەریکا یەرمەتیی کورد نادات.
گۆڤاری ئەمەریکەن ئینتێرپرایز هەروەها دەڵێت گرفتێکی گەورەی دیکە لەبەردەم کوردەکانی عێراقە و ئەوەش دووبەرەکیی سیاسییە. ئەم ئەنستیتۆیە ئاماژە بە دوو ناوچەی ژێر کونترۆڵی پارتی و یەکێتی و دوو هێزی جیاواز دەکات و هۆشداری دەدات نەهێشتنی کێشمەکێشی سیاسی لە هەرێمی کوردستان گرینگترە لە هەموو خواستەکانی تر.
گۆڤارەکە دەشنووسێت کاتی ئەوە هاتووە کە نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی وەکوو سەرۆکی هەرێم و سەرۆک وەزیرانی هەرێم پێش هەموو شتێکی تر ناوماڵی کورد ڕێکبخەن و کۆتایی بە ڕاجیاوازییەکان بێنن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment