نەهێشتنی ناکۆکیی سیاسی لە هەرێمی کوردستان گرینگترە لە سەربەخۆیی

بەشی جیهان- ئەنستیتۆ ئەمەریکەن ئینتێرپرایز دەنووسێت: حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەم چەند ساڵەدا خولیای سەربەخۆیی پەیڕەو کردووە لەحاڵێکدا کە دەبوو پێش لە هەموو شتێک بیر لە نەهێشتنی دووبەرەکیی ناوخۆیی بکاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەڕی ئەنستیتۆ ئەمەریکەن ئینتێرپرایز وتارێکی لە ژێر ناوی "هیچ کورتە ڕێگا و قەدبڕێک بۆ گەیشتن بۆ سەربەخۆیی کوردەکانی عێراق بوونی نییە" باس لە کێشە و لەمپەڕەکانی بەردەم کوردەکانی عێراق بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی دەکات.

ئەمەریکەن ئینتێرپرایز هەروەها یارمەتییە سەربازییەکانی ئەمەریکا بۆ هێزی پێشمەرگە دێنێتەوە بیر و هۆشدار دەدات ڕۆیشتن بەرەو ڕێگای سەربەخۆیی دەبێت لەسەر بنەمای هێزی بەرگرییێکی توانا بێت بەڵام کوردەکان ناوێت بەهەڵە تێبگەن و یارمەتییەکانی ئێستای ئەمەریکا بە توانای سەربازی لە قەڵەم بدەن چوونکە لە کاتی کێشەکاندا ئەمەریکا یەرمەتیی کورد نادات.

گۆڤاری ئەمەریکەن ئینتێرپرایز هەروەها دەڵێت گرفتێکی گەورەی دیکە لەبەردەم کوردەکانی عێراقە و ئەوەش دووبەرەکیی سیاسییە. ئەم ئەنستیتۆیە ئاماژە بە دوو ناوچەی ژێر کونترۆڵی پارتی و یەکێتی و دوو هێزی جیاواز دەکات و هۆشداری دەدات نەهێشتنی کێشمەکێشی سیاسی لە هەرێمی کوردستان گرینگترە لە هەموو خواستەکانی تر.

گۆڤارەکە دەشنووسێت کاتی ئەوە هاتووە کە نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی وەکوو سەرۆکی هەرێم و سەرۆک وەزیرانی هەرێم پێش هەموو شتێکی تر ناوماڵی کورد ڕێکبخەن و کۆتایی بە ڕاجیاوازییەکان بێنن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 157556

Your Comment

You are replying to: .
captcha