١٧ شوبات ٢٠٢٠ - ١١:٠٦
سنووری سێماڵکا کرایەوە

بەشی سووریا- تەنها دەروازەی سەر سنووری نێوان باکووری سووریا و هەرێمی کوردستان کە بە هۆی بەفر و بۆرانەوە داخرابوو، کرایەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش سێ ڕۆژ لە داخرانی ئەو ڕێگایانەی دەگەنە دەروازەی سێماڵکا لە دەڤەری شاری دیرک لە باکووری ڕژهەڵاتی سووریا، ئەو ڕێگا گرینگە ئەمڕۆ کرایەوە.

"محەمەد خەیر بەرجس" بەڕێوەبەری پێوەندییە گشتییەکانی دەروازەی سێماڵکا لەمبارەوە بە سەرچاوەکانی کوردپرێسی وت: هەوڵێکی زۆرمان بۆ دووبارە کردنەوەی ڕێگاکان دوای بارینی ئەو بەفرە قورسە داوە.

ناوبراو وەبیری هێنایەوە ڕێژەی موسافیرانێک کە هەموو ڕۆژێک لە هەرێمی کوردستانەوە دەگەنە باکووری سووریا لەنێوان 400 تا 500 کەسن و پێچەوانەکەشی لەنێوان 200 بۆ 300 کەسە.

هدیە ئیبراهیم موسافیری 67 ساڵان دەڵێت: دوو ڕۆژ پێش ئێستا هەوڵماندا بگەینە دەروازەی سێماڵکا بەڵام بەهۆی بارینی بەفرەوە ڕێگاکان داخرابوون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 157550

Your Comment

You are replying to: .
captcha