کوردپرێس:
نه‌جم جبووری پارێزگاری نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند، شاری مووسڵ بۆئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی ئاوه‌دانبکرێته‌وه، پێویستمان به 15 ملیار دۆلار هه‌یه، چونکه ژێرخانی شاره‌که به‌ته‌واوی له‌لایه‌ن گروپی تیرۆرستی داعشه‌وه روخێندراوهو ژماره‌یه‌کی که‌م له‌باڵه‌خانه‌کان ماون.
وتیشی،"چاککردنه‌وه‌و نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌کان به‌رده‌وامه، به‌ڵام پێویستی به‌پاره‌یه‌کی زۆر هه‌یه".
ئه‌و هاوکاریانه‌ی تا ئێستا پێشکه‌ش به‌ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی مووسڵ کراون به‌پێی خواستی ئێمه نه‌بون به‌تایبه‌ت له‌روی دروستکردنی قوتابخانه‌و نه‌خۆشخانه‌وه که به‌شێکیان له‌ناو که‌ره‌ڤانه‌دان
جه‌ختیشی له‌سه‌ر پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی کرده‌وه‌و ئاشکرایکرد، ئه‌و هاوکاریانه‌ی تا ئێستا پێشکه‌ش به‌ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی مووسڵ کراون به‌پێی خواستی ئێمه نه‌بون به‌تایبه‌ت له‌روی دروستکردنی قوتابخانه‌و نه‌خۆشخانه‌وه که به‌شێکیان له‌ناو که‌ره‌ڤانه‌دان.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، حکوومەتی تورکیا ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه بڕی پێنج ملیار دۆلار وه‌ک قه‌رز بداته حکوومەتی عێراق به‌مه‌به‌ستی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی ناوچه زیانبهرکهوتوهکان ته‌رخانکردوه به‌مه‌رجی ئه‌وه‌ی، دو ملیار‌و500 هه‌زار دۆلاریان بۆ مووسڵ بێت
له‌مانگی ئاب-ی 2014 گروپی تیرۆرستی داعش سه‌ریهه‌ڵداو هێرشی کرده سه‌ر پارێزگای نهینهواو ژماره‌یێک له‌پارێزگاکانی دیکه‌ی ناوه‌راست و خوارووی عێراق، بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌دو ساڵ به‌رده‌وام بو.
Your Comment