هێرش كرایه‌ سه‌ر سه‌ربازگه‌ی k1 لە کەرکووک

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- میدیا عێراقییەکان ڕایانگەیاند بە مووشەکی کاتیوشا لە لایەنی نەناسراوەوە هێرش کراوەتە سەر بنکەی سەربازیی کەی وانی کەرکووک کە هێزی ئەمریکای تێدایە.

کوردپرێس:

سه‌رچاوه‌یێكی ئه‌منی بە میدیا عێراقییەکانی ڕایگه‌یاند، شەوی هەینی 14ی شوباتی 2020 به‌ مووشەک له‌ جۆری كاتیۆشا هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر بنكه‌ی سەربازیی كه‌ی وه‌ن له‌ کەرکووک، كه‌ سه‌ربازانی ئه‌مریكای تیادایه‌.

سه‌رچاوه‌یێكی ئه‌منی له‌ کەرکووک رایگه‌یاندووه‌، شه‌وی هه‌ینی له‌رێگه‌ی لایه‌نێكی نه‌ناسراوه‌وه‌، مووشەکێك له‌ جۆری كاتیۆشا ئاڕاسته‌ی سه‌ربازگه‌ی "كه‌ی وه‌ن" كراوه‌ كه‌ سه‌ربازانی ئه‌مریكای تیادایه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، له‌ دوای كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی مووشەکه‌كه‌، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئاسمانی شاری کەرکووک سووڕاونه‌ته‌وه‌ و تا ئێستاش هیچ زانیاریه‌ك له‌باره‌ی زیانه‌ گیانیه‌كانی ئه‌و مووشەکه‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌.

بنكه‌ی سەربازییی كه‌ی وه‌ن یه‌كێكه‌ له‌ بنكه‌ سەربازیییه‌ گه‌وره‌كان له‌ کەرکووک، له‌ كاتی هێرشه‌كانی داعشدا بۆ سه‌ر کەرکووک و ده‌وربه‌ری و كشانه‌وه‌ی هێزه‌ عێراقییه‌كان ئه‌و بنكه‌یه‌ بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه‌ به‌كارده‌هێنرا، له‌ 27ی مانگی 12ی ساڵی رابردووش هه‌شت گوللــــه‌ هاوه‌ن ئاڕاسته‌ی سه‌ربازگه‌ی كه‌ی وه‌ن كراو به‌هۆیه‌وه‌ به‌ڵێنده‌رێكی ئه‌مریكی گیانی له‌ ده‌ست دا و ژماره‌یێک سەربازی دیكه‌ش بریندار بوون.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 157525

Your Comment

You are replying to: .
captcha