کوردپرێس:
لەراگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی هەرێم هاتووە، "ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه 10/2/2020 له هه‌ولێر، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌لحه‌كیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كرد.
ئاماژە بەوەش دراوە، له كۆبوونهوهیێکدا هه‌ردوولا دوایین پێشهاته‌كانی دۆخی عێراق و خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه‌ی وڵاتیان تاوتوێ كرد و تیشكیان خسته سه‌ر داواكاریی ڕه‌وای خۆپیشانده‌ران له خزمه‌تگوزاری و ئێستا و ئاینده‌یێکی باشتر و ئه‌و مامه‌ڵه تونده‌ی ڕووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه، جه‌ختیشیان له هه‌وڵ و هه‌نگاونانی جددی بۆ بنه‌بڕكردنی توندوتیژی به‌ده‌نگه‌وه‌چوونی داواكارییێکانی خۆپیشانده‌ران كرده‌وه.
لەبەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكە هاتووە، تاوتوێكردنی مهترسییێکانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر و فراوانبوونی جموجووڵی تیرۆرستانی داعش له چه‌ندین ناوچه‌ی جیای عێراق و گرنگیی ڕۆڵی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ یارمه‌تیدانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆرستان، هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی تازه‌ی حكوومه‌تی عێراق، دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و چه‌ند بابه‌تێكی جێی بایه‌خی هه‌ردوولا، به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وەكه بوون.
Your Comment