کوردپرێس:
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەرۆکی دەزگای دادگای ئێران لە نامەیێکدا داوای لێخۆشبوون و سووک کردنی سزای بۆ ژمارەیێک لە زیندانییانی بەندیخانەکانی ئێران کردبوو کە ژمارەی ئەو کەسانە دوو هەزار و 315 کەس بوون.
ئایەتووڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران لە حوکمێکدا داواکارییەکەی سەرۆکی دەزگای دادی ئێرانی پەسەند کرد و بەو پێیەش سزای هەندێک لەو کەسانە بەخشرا و سزای ژمارەیێکی دیکەشیان سووک کرا ئەوەش بە گوێرەی بڕگەی 11 لە مادەی 110ی دەستووری ئێران.
Your Comment