کوردپرێس:
کورتە چیرۆکی "کناچێ نەتەرسە" (کچە نەترسەکە)، بەرهەمی خاتوو ڕەنگین دێهقانە کە دەچێتە خانەی ئەدەبی منداڵان و هۆمایون محەمەدنەژاد کردوویەتی بە هەورامی و پەخشانگەی "ئاوای ئارامش"ی کەرەج لەچاپی داوە.
کورتە چیرۆکی "کناچێ نەتەرسە"لە خانەی ئەدەبی منداڵاندا خۆ دەبینێتەوە و چیرۆکێک دەگێڕێتەوە کە لە گوندی ژنێنی سەربە ناوچەی ژاوەرۆی شاری سەوڵاوا ڕووی داوە.
یەک لە خاڵە جێ سەرنجەکانی ئەم کورتە چیرۆکە 12 لاپەڕەیییە ئەوەیە کە لە باری تەکنیکی گێڕانەوە و مۆتیڤەوە شوێن و مۆتیڤی خۆماڵیی دەستبژێر کردووە و ئەمەش نوێ­کردنەوە و داهێنانێکی ئەرێنییە کە خوێندنەوەکە لای وەرگری دەق (خوێنەر) شیرین دەکات.
خاتوو ڕەنگین دێهقان نووسەری کتێبەکە بۆ خۆی لەدایک­بووی گوندی ژنێنە و بۆ ماوەی 40 ساڵ لە زێدی خۆی دوور بووە بەڵام وەک خۆی دەڵێت هەمیشە تاسەی زێدەکەی خۆی کردووە و شانازیی پێوە کردووە و هەر ئەوەش هاندەری نووسەر بووە بۆ نووسینی ئەو بەرهەمەی ئەدەبی منداڵان.
Your Comment