ئەمریکا نیگەرانە لە نفووزی زیاتری ڕووسیا لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا

بەشی جیهان- جەیمز جێفری دەڵێت هەوڵەکانی ئەم دوایییەی ڕووسیا بۆ چوونە ناو ناوچەی ژێردەسەڵاتی ئەمریکا کوردەکانی سووریا و لەو لاشەوە پێشڤەچوونەکانی سوپای سووریا هەمووی بەو ئاراستەیە دەڕوات کە کێشە بۆ هەبوونی ئەمریکا لە سووریا دروست بکات.

کوردپرێس:

لە چەند هەفتەی ڕابردوودا چەندین جار هێزەکانی ئەمریکا و ڕووسیا کێشەیان بۆ جووڵەی یەکتر لە باکووری سووریا دروست کردووە. ڕووسیا هەوڵی داوە دزە بکاتە ناوچە نەوتخێزەکانی سووریا کە بە دەست کوردەکان و ئەمریکاوەیە.

ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی جەیمز جێفری نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا شەوی ڕابردوو هۆشداری داوە ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان ئەمریکا و ڕووسیا لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردەکانی سووریا ڕوو لە زیادبوونە و ئەم بابەتەش بە ئەنقەست بەو ئاراستەیە دەڕوات کە کێشە بۆ هەبوونی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا دروست بکات.

جێفری هەروەهاش نیگەرانیی خۆی لەبارەی پێشڤەچوونەکانی سوپای سووریا لە ئیدلیب ڕاگەیاند.

نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا، هەروەهاش ڕووسیای بەوە تۆمەتبار کرد کە ڕێککەوتنەکانی نێوان ئەمریکا و رووسیا لەپێناو کەم کردنەوەی گرژییەکان پێشێل دەکات و داوای لە ڕووسیا کرد بە تەواوەتی پابەند بێت بە ڕێککەوتنەکان.

ناوبراو لەبارەی پەرەسەندنی ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی ڕووسیا و ئەمریکا لە سووریا هۆشداری دا و گوتی ئەمە کێشە دروست دەکات.

هەروەها واشەنتن ئیگزەمینر نووسیویەتی ئەمریکا لەوە نیگەرانە کە پێشڕەوییەکانی ئەم دوایییەی سوپای سووریا بە پشتگیریی ڕووسیا لە ئیدلیب بۆ ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی ئەمریکا زیادی کردووە.

News Code 157441

Your Comment

You are replying to: .
captcha