مەزڵووم کۆبانێ: تورکیا پارێزگاری لە مانەوەی داعش دەکات

بەشی سووریا- فه‌رمانده‌ی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایدەگەیەنێت، تا ئێستا تورکیا له‌و ناوچانه‌ی که‌ له‌ باکووری سووریا داگیری کردوون، پارێزگاری له‌مانه‌وه‌ی چه‌کدارانی داعش له ‌ناوچه‌که‌ ده‌کات.

کوردپرێس:

مەزڵووم کۆبانێ، لەهە‌ژماری خۆی له‌تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر نووسیویه‌تی،"به‌پێی راپۆرتێکی ورد و ڕوونی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، تا ئێستا تورکیا له‌و ناوچانه‌ی که‌ له ‌باکووری سووریا داگیری کردوون، پارێزگاری له‌ مانه‌وه‌ی چه‌کدارانی داعش له ‌ناوچه‌که‌ ده‌کات.

ئاماژەی بەوەش داوە، "تورکیا له ڕوروی دارایی و مرۆیییه‌وه‌ هاوکاریی پێشکه‌ش به ‌تیرۆرستانی داعش کردووه‌ و پانتایییێکی نوێی له ‌ناوچه‌که‌ پێبه‌خشیون".

کۆبانی باسی لەوەش کردووە: "پێویسته‌ له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌رپرسیارانه‌ هه‌ڵسوکه‌وت له‌وباره‌یه‌وه‌ بکات و پارێزگاری له ‌ده‌ستکه‌وته‌کان بکات که‌ له ‌جه‌نگی دژ به‌تیرۆر به‌ده‌ستمان هێناوه‌".

News Code 157401

Your Comment

You are replying to: .
captcha