گورگێک لە عەزرەتی برسێتی خۆی بە ماڵی هاووڵاتییێکدا دەکات

بەشی ئازەربایجانی خۆرئاوا- لە شەقامی پاسدارانی شاری بۆکان گورگێک خۆی بە ماڵی هاووڵاتییێکدا دەکات و تیمەکانی فریاکەوتن و بەرگریی شارستانی گورگەکە دەگرن.

کوردپرێس:

ڕۆژی یەکشەمە 13ی ڕێبەندانی 1398 دایرەی ڕاگەیاندنی تیمی بەرگریی شارستانیی شاری بۆکان لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند گورگێک کە لە عەزرەتی برسێتی خۆی بە ماڵی هاووڵاتییێکی دانیشتووی شەقامی پاسدارانی شاری بۆکاندا کردبوو کراوەتە قەفەس و دواتر ئازاد کراوە.

دایرەی ڕاگەیاندنی بەرگریی شارستانیی شاری بۆکان ئەوەشی زیاد کردووە گورگەکە زەبری بە کەس نەگەیاندووە و توانراوە لە کاتی گونجاودا بە هاوکاریی مانگی سووری و تیمەکانی بەرگریی شارستانی گورگەکە لە شار دوور بخرێتەوە ئەوەش پاش ئەنجامدانی تاقی کردنەوەی پێویست.

News Code 157396

Your Comment

You are replying to: .
captcha