بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موقتەدا سەدر لە پەیامێکدا کە لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوی کزدۆتەوە، رایگەیاند: ئەمڕۆ رۆژێکی مێژویی عێراقە کە هاوڵاتیان سەرۆک وەزیرانێکیان دیاری کرد دوور لە کوتلە سیاسییەکان، ئەو هەنگاوەش هەنگاوێکی نوێی بەهێزە بۆ داهاتوو.
سەدر وتیشی: تا کابینە وزاریەکە پێکدەهێندرێت ئێمە بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان، بۆئەوەی وەزیرەکان سەربەخۆ بن و لەگەلەوە بۆ گەل بن.
سەدر داواشی کرد، محەمەد تۆفیق عەلاوی نەچێتەژێر باری هیچ فشارێکی دەرەکی و ناوخۆیی و لەپێشینەی کارەکانیشی ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە بێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment