سەدر پشتگیریی خۆی بۆ راسپاردنی محەمەد تۆفیق عەلاوی راگەیاند

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی رەوتی سەدر پەیامێکی سەبارەت بەکاندیدکردنی محەمەد تۆفیق عەلاوی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، رۆژێکی مێژوییە بۆ عێراق کە گەل سەرۆک وەزیرانێکیان دیاری کرد دور لە کوتلە سیاسییەکان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موقتەدا سەدر لە پەیامێکدا کە لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوی کزدۆتەوە، رایگەیاند: ئەمڕۆ رۆژێکی مێژویی عێراقە کە هاوڵاتیان سەرۆک وەزیرانێکیان دیاری کرد دوور لە کوتلە سیاسییەکان، ئەو هەنگاوەش هەنگاوێکی نوێی بەهێزە بۆ داهاتوو.

سەدر وتیشی: تا کابینە وزاریەکە پێکدەهێندرێت ئێمە بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان، بۆئەوەی وەزیرەکان سەربەخۆ بن و لەگەلەوە بۆ گەل بن.

سەدر داواشی کرد، محەمەد تۆفیق عەلاوی نەچێتەژێر باری هیچ فشارێکی دەرەکی و ناوخۆیی و لەپێشینەی کارەکانیشی ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە بێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 157391

Your Comment

You are replying to: .
captcha