ئه‌مه‌ریکا هه‌ڵوێستی خۆی له‌ راسپاردنی عه‌للاوی بۆ سه‌رۆکایه‌تی وه‌زیرانی عێراق راگه‌یاند

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای ئه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆماری عێراق محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌للاویی بۆ حکوومه‌تی نوێ راسپارد، ئه‌مه‌ریکا پشتیوانی خۆی بۆ عه‌للاوی راگه‌یاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌ به‌یاننامه‌یێکدا باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌ به‌غدا دووپاتی کرده‌وه‌، هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌کاربوونی حکوومه‌تی نوێی عێراق ئاماده‌ین له‌ پێناو باش کردنی دۆخه‌که‌ و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ ئه‌و وڵاته‌ کاری له‌گه‌ڵدا بکه‌ین.

له‌ به‌یاننامه‌که‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکادا هاتووه‌‌: "دۆخی ئێستای عێراق و ناوچه‌که‌ پێویستی به‌ حکوومه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ و دادپه‌روه‌رانه‌ی هه‌یه‌، که‌ پابه‌ند بێت به‌ جێبه‌جێ کردنی داواکارییه‌کانی گه‌ل".

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوە "ده‌ستنیشان کردنی عه‌للاوی بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێویستی به‌ هه‌وڵی جددی هه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئامانجه‌کان بپێکێن".

له‌ کۆتایی به‌یاننامه‌که‌شدا جه‌خت کراوه‌ته‌وه‌، "ئه‌مه‌ریکا له‌و باوه‌ڕه‌دایه‌، پێویسته‌ کاری له‌پێشینه‌ بۆ سه‌قامگیری و ئاسایشی عێراق بێت و ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌کاربوونی حکوومه‌تی نوێ له‌پێناو باشترکردنی دۆخه‌که‌ و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیری و به‌ره‌وپێشبردنی عێراقێکی خاوه‌ن سه‌روه‌ری کاری له‌گه‌ڵدا بکه‌ین".

ئێواره‌ی دوێنێ 1ی شوبات به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆماری عێراق به‌ فه‌رمی محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌للاوی بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکوومه‌ت راسپارد.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 157387

Your Comment

You are replying to: .
captcha