سەبارەت بە مووشەکباران­کردنی بنکەی ئاسمانیی گەیارە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عیراق بڵاوی کردووەتەوە، 5 مووشەک لە نزیک بنکەکە کەوتونەتە خوارەوە، هیچ زیانێکی گیانی و تەنانەت مادیشیان لێنەکەوتووەتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، دوای بۆردومانەکە فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانان ناوچەکەیان پشکنیوە و بۆ ماوەیێک لە ئاسمانی ئەو ناوچەیەدا ماونەتەوە.
بنکەی ئاسمانیی گەیارە سوپای عێراق و بەشێک لە هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعشی تێدایە و 16 کیلۆمەتر لە خۆرئاوای ناحیەی گەیارەی پارێزگای نەینەوا دوورە.
Your Comment