کوردپرێس:
فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان وتووە، شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ناوچە کوردستانییەکان سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ لایەنەکانی بەغدا و سەرۆک کۆمار کۆبوونەوە، چونکە لە دوای 16ی ئۆکتۆبەر ستەمی زۆر لە کورد کراوە و تەعریبی زۆریش کراوە، بۆیە ئەو سەردانە زۆر ئەرێنی و سەرکەوتووش بوو.
وتیشی، لەو کۆبوونەوانە بڕیار درا کە لیژنەی هاوبەش لە نێوان هەرێم و بەغدا دروست بکرێن و کار بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارانەی سەرکردایەتی شۆڕشی رژێمی بەعس بکەن و ئەو زەویانەی لە کوردیش وەرگیراون، بۆ کوردیان بگەڕێننەوە.
ناوبراو روونیشی کردەوە، ئەو لیژنانە کار دەکەن لە رێگەی یاساوە ئەو بڕیارانەی کە سەردەمی رژێمی بەعس دەرکراون، هەموویان هەڵوەشێننەوە.
باسی لەوەش کرد، بەم دواییانە چەندین بڕیار لەلایەن پارێزگاری کەرکووک دژی کورد دراون و هەروەها چەندین عەرەبیش هاوردە کراون و بڕیاریان بۆ دەرکراوە، بۆیە هەموو ئەمانە رادەگیرێن و کاریان پێ ناکرێت.
Your Comment