کوردپرێس: لە پۆستێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، قوباد تاڵەبانی نووسیویەتی "لەگەڵ میخائیل بۆگدانۆف، نوێنەری سەرۆکی رووسیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا کۆ بووینەوە".
تاڵەبانی راشیگەیاندووە: "بارودۆخی ناوخۆی عێراق و هەرێمی کوردستان و پێشهاتەکانی ناوچەکەمان تاوتوێ کرد، جەختمان لە گرنگیی هەوڵدان بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکانی عێراق کردەوە و لەگەڵ دوورخستنەوەی لە کێشمەکێشە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەکان."
لە ئێستادا شاندێکی باڵای رووسیا لە هەرێمی کوردستانە بەمەبەستی گفتوگۆ کردن لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم و نوێنەرانی ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد لە سووریا سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوخۆی سووریا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment