بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شێرکۆ جه‌وده‌ت ئه‌ندامی لیژنه‌ی وزه و سامانه سروشتیه‌کان و پیشه‌سازی و بازرگانی له په‌رله‌مانی کوردستان به‌رادیۆ نه‌وای راگه‌یاندووە: که‌رتی نه‌وت و غاز له هه‌رێمی کوردستان له دۆخێکی ناشه‌فاف و ناڕووندایه و به‌وجۆره‌ش ده‌برێت به‌ڕێوه زیاتر له 40% داهاتی نه‌وت و غاز دیاری نییه و ئه‌وی دیکه‌ی ده‌درێته وه‌زاره‌تی دارایی بۆ مووچه.
ناوبراو دەشڵێت دیاری نه‌کردنی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌کان و ته‌واو نه‌کردنی کابینه‌ی حکوومه‌ت ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی که که‌رتی نه‌وت و گاز چه‌ندین به‌رژوه‌ندی تێدایه تێهه‌ڵکێش بووه له‌ده‌ره‌کی و ناوه‌کی بۆ بڕیاردان له گۆڕینی که‌سێک که ببێته خاوه‌نی ئه‌و هه‌موو زانیاری و ورده‌کارییه هه‌ر له هه‌ژماری بانکییه‌وه هه‌تا وه‌کوو به‌رهه‌مهێنان و فرۆشتن و ورده‌کارییه‌کانی دیکه‌ی نه‌وت و گاز کارێکی ئاسان نییه.
شێرکۆ جەودەت وتیشی: "ئه‌و هۆکارانه وایکردووه زیاتر له شه‌ش مانگه راپۆرته‌کانی کۆمپانیای دیلۆیت-یش که گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا هه‌یه بڵاو نه‌کرێته‌وه جگه له‌وه‌ی له 10ی 5ی 2015ه‌وه یاسای سندووقی کوردستان بۆ داهاته نه‌وتیی و گازییه‌کان ده‌رکراوه و ده‌بوو دابمه‌زرێت دانه‌مه‌زراوه که سێ ئه‌رکی هه‌یه ئه‌وانیش کۆنترۆڵ کردن و شه‌فاف کردن و ئاڕاسته‌کردنی داهاتی نه‌وت و گاز بۆ به‌رژوه‌ندی ئابووری هه‌رێمی کوردستان، جگه له‌وه‌ش دامه‌زراندنی چوار کۆمپانیای نیشتمانی که له یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی کوردستاندا باسی لێوه‌کرابوو نه‌کراوه‌و چه‌ندین شتی دیکه‌ش".
شێرکۆ جه‌وده‌ت ئه‌ندامی لیژنه‌ی وزه‌و سامانه سروشتیه‌کان و پیشه‌سازی و بازرگانی له په‌رله‌مانی کوردستان راشیگه‌یاند، ئیداره‌کردنی که‌رتی نه‌وت و گاز له هه‌رێمی کوردستاندا له خراپترین ئاستیدایه له ڕووی شه‌فافیه‌ت و لێپرسینه‌وه، ئه‌وه‌ش وایکردووه نه په‌رله‌مانتاران و نه دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌کان و ته‌نان دیوانی چاودێری دارایی‌ش رێگری لێده‌کرێت کاری وردبینی بکات ئه‌وه‌ش به‌بیانووی کێشه‌ی فه‌نی و به بیانووی نا ره‌واو و متمانه پێنه‌کراو که ئه‌وه‌ش دۆخێکی نه‌خوازراوه و پرسیاری جدی ئاڕاسته‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment