کوردپرێس: ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا ئەنجامی شیکارییێکی تاقیگەیێکی سویسرای لە پاریس ئاشکرا کرد، کە پشتڕاستی دەکاتەوە سوپای تورکیا بۆمبی فۆسفۆڕی سپی لە هێرشی باکووری سووریا لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو بەکارهێناوە.
تاقیگەی ویسلینگی سویسری بڕێکی زۆر مادەی فسفۆڕی سپی لەو سامپڵانەندا ئاشكرا کردووە، کە لە پێستی شەڕڤان و بریندارەکان وەریگرتبوو.
بەپێی ئەو راپۆرتەی کە تاقیگەکە بە زمانی ئینگلیزی بڵاویکردوەتەوە، جۆری برینداری قوربانیەکانی بە سووتانی کیمیایی وەسف کردوە، کە بەشێکی زۆر مادەی فۆسفۆڕی سپی تێدا بەکارهێنراوە.
بە وتەی عەباس مەنسووران، کە چارەسەری قوربانییەکانی هێرشەکانی تورکیای کردووە، بەشێک لە سووتاوی برینەکان نائاسایی بووە کە بە چەکی ئاسایی ئەوە روونادات.
لە کۆنگرەیێکی رۆژنامەوانیشدا لە پاریس، نووری مەحموود، وتەبێژی یەپەگە و خالید عیسا نوێنەری پەیەدە رایانگەیاند زۆربەی قوربانییەکان هاوڵاتیی مەدەنین، هەروەها شوێنەواری کیمیایی بەسەر جەستەیانەوە دۆزراوەتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment