کوردپرێس:
زۆر ڕاپۆرت و هەواڵ بە دەست دەگات کە ئەمریکییەکان و ڕووسەکان لە باکووری سووریا لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا ڕووبەڕووبوونەوەیان بووە.
هێزەکانی ئەمریکا و هێزەکانی سووریا ڕێگرییان لە یەکتر کردووە کە بە ئازادانە لە ناوچە کوردنشینەکانی باکووری سووریا جووڵە بکەن. ئەوەش ناوچەیێکی دەوڵەمەندە لەبارەی سامانی سروشتی و کێڵگەی نەوتییەوە.
گۆڤاری ئۆیل پرایز گۆڤارێکی تایبەتی بواری نەوت و گازە و لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی هۆکاری ئەم بابەتە ئەوەیە کە هەردوو وڵاتی ئەمریکا و ڕووسیا هەوڵ دەدەن کۆنتڕۆڵی ناوچە نەوتخێزەکانی باکووری سووریا بەدەستەوە بگرن.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆککۆماری ئەمریکا لە لێدوانەکانیدا لەبارەی سووریاوە وتوویەتی گرینگترین خاڵ لای ئەوان ئەوەیە کۆنتڕۆڵی نەوتەکەی سووریا بەدەستەوە بگرن و پاساوی ئیدارەی ترەمپیش بۆ ئەم بابەتە ئەوەیە کە دەیانەوێت ڕێگری بکەن لەوەی دیسان کێڵگە نەوتییەکانی باکووری سووریا بکەوێتەوە دەستی داعش.
ئۆیل پرایز دەشنووسێت گرژیی نێوان ئەمریکییەکان و ڕووسییەکان لە سووریا پاش ئەوە تەشەنەی سەند کە ترەمپ لەبارەی کێڵگە نەوتییەکانی باکووری سووریاوە قسەی کرد و دیارە ململانێکە جدیتر و ئاڵۆزتر دەبێت.
Your Comment