بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى حه‌كیم، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه كه‌وتووه له‌سه‌ر زارى عەممارحه‌كیم ڕایگه‌یاند: "دووباره‌بوونه‌وه‌ى به‌ئامانج گرتنى نێرده دیبلۆماسییه‌كان هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئه‌ركى كه‌م كردنه‌وه‌ى گرژییه‌كان و ئه‌گه‌رى بوونى عێراق به‌گۆڕه‌پانى ململانییه‌كان زیاتر ده‌كات وكاریگه‌ریش ده‌كات سه‌ر ڕێره‌وى چاكسازى كه ڕۆڵه‌كانى عێراق بانگه‌وازى بۆ ده‌كه‌ن.
عەممار حه‌كیم سه‌ر له‌نوێ داواى ڕێزگرتن له‌بڕیارى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كرد له‌باره‌ى كۆتایی هێنان به‌بوونى سه‌ربازى بیانى له نێو خاكى عێراق ،به‌پێ دیدێک ره‌چاوى سه‌روه‌رى عێراق و به‌رژه‌وه‌ندى و ئاسایشى بكات".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه جه‌ختیشى له گرنگیى ڕه‌چاو كردنى پابه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى عێراقى كرده‌وه ،له‌سه‌رووى هه‌موویشیانه‌وه پاراستنى سه‌لامه‌تى نێرده دیبلۆماسییه‌كانى نێو عێراق".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment